لیژنەی کارەبای پەرلەمان گواستنەوەی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان لە بواری وزەی نوێبوەوە تاوتوێ دەکات
لیژنەی لاوەکی وزەی نوێبووەوە سەر بە لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان، بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتاران ئامانج ئەسعەد ھەرکی و نفوز حوسێن و زیکرا عەممار ڕودەینی و سکرتێری لیژنەکە د.نەجاح تمیمی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/٩ سەردانی پارێزگای ھەولێری لە ھەرێمی کوردستان کردو چاویکەوت بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وزە نوێووەکان لە وەزارەتی کارەبای ھەرێم.
لە سەردانەکەدا تاوتوێی میکانیزمی کارکردنی وزەی نوێبووەوە لە ھەرێمی کوردستان و گواستنەوەی ئەو ئەزموونە بۆ پارێزگاکان کرا، بە مەبەستی پێشخستنی ئەو کەرتە زیندووەو پێگەیشتنی دیدگاو بۆچوونەکان، بۆ دەرکردنی پرۆژە یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە.
لیژنەی کارەبای پەرلەمان ئاماژەی کرد بە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک لەلایەن وەزارەتی کارەبای ھەرێمهوهو ئەو ئەزموونەی کە وەزارەت پێی ھەستاوە خستهڕوو، بەئامانجی ھەڵوەستەکردن لە سەر گرنگترین پرۆژەکانی وزەو میکانیزمی کارکردنی.
پاشان لیژنەکە سەردانی پارێزگای دھۆکی کردو چاویکەوت بە بەڕێز حازم موحەمەد عوسمان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک، ئەویش لەلای خۆیەوە شێوازی کارکردنی وێستگەی وزەی خۆری لە ڕووی ھونەرییەوە بۆ لیژنەکە خستەڕوو، کە ٢ مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت و بەستراوەتەوە بە تۆڕی نشتیمانیەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٩