لیژنەی کارەبای پەرلەمان پرۆژە یاسای وزەی نوێبوەوە تاوتوێ دەکات

لیژنەی کارەبای پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/٩/١٤، کۆبوونەوەیەکی بەست، تیایدا تاوتوێی‌ پرۆژەی‌ یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبوەوە كردو ھەموارکردنەوەی یاساکەو وەرگرتنی ئەو پێشنیازانەی کە لەلایەن وەزارەتی نەوت و دەستەی وەبەرھێنان ئامادەکرابوو .
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی ماددەکانی یاساکە کراو سەیری ئەو تێبینیانەش کرا کە دەستەی وەبەرھێنان ئامادەیکردبوون، سه‌باره‌ت بە ماددەی کاربۆن و گەڕانەوەی دەردراوی ماددە ژەھراویەکان و پاشماوەکانی وزە، ھەروەھا پرۆسەی ڕیسایکلین لەپێناو سوودوەرگرتن لێی و چەند ماددەیەکی تر.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقێک بۆ پاڵپشتیکردنی وزەی نوێبوەوە، ئەمە جگە لە دەستنیشانکردنی ئەو وەبەرھێنەرانەی کەرتی تایبەت کە خاوەن ئەزموونن لە بواری وزەدا، بۆ ئەوەی وڵاتەکە لێیان سوودمەندبێت و بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
دواتر تاوتوێی ئەو بڕگە پێشنیازکراوانە کرا، کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە پێشکەشکرابوون، سەبارەت بە ئەگەری فەراھەمکردنی ھەلی کار بۆ کەسانی بێکار لە پرۆژەی‌ بچووک و مامناوەند لەکەرتی وزەی نەوتداو ھاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت، جگە لە کاندیدکردنی ئەندامانی خولی لە کۆمەڵەی وەبەرھێنەرانی بەرھەمھێنانی وزەی نوێبوەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤