لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری لیژنەی وزاری و کۆمپانیاکانی دابەشکردن دەکات بۆ تاوتوێکردنی کاری کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە
لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٢/١١، میوانداری لیژنەی وزاری پێکھێنراوی تایبەت بە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوەو بەڕێزان بەڕێوەبەرانی گشتی کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبا کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کاری کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە.
لیژنەکە لەگەڵ میوانەکان گفتوگۆیکرد دەربارەی کاری کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری وکۆکردنەوە، ھەروەھا ئاگاداربوون لەبارەی ئەو ڕێکارانەی کە لەبەرامبەر ئەو کۆمپانیایانەدا گیراونەتەبەر کە پابەند نەبوون بە گرێبەستەکانەوە، یاخود گرەنتینامەی ساختەیان پێشکەشکردووە.
لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرە گشتییە بەڕێزەکان ڕوونیانکردەوە كه ھەر کۆمپانیایەک گرەنتینامەی ساختەی پێشکەشکردبێ کارەکانی ڕاگیراوەو ھەندێک کۆمپانیاش گرێبەستەکانیان ھەڵوەشێنراوەتەوە بەھۆکاری یەکنەگرتنەوەو ھەبونی جیاوازی لەنێوان کارەکانیان لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە پێشتر ڕێککەوتنی لەبارەوە کراوە.
سەرۆکی لیژنەکە جەختی لە گرنگی ڕوونی لەکاری کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە کردهوهو دووپاتیشیکردەوە کەوا پێویستە لەسەر ئەو کۆمپانیایانە پابەندبن بە ناوەڕۆک و مەرجی ناو گرێبەستەکانەوە، ھەر بەو شێوەیەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، ھاوکات لیژنەکە چەند ڕاسپاردەیەکی پێشکەشکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوەو چاودێریەکی توندی کاری ئەو کۆمپانیایانە لەگەڵ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لەبەرامبەر ئەو کۆمپانیایانەی کەوا پابەند نابن، ھەروەھا داوای پتەوکردنی ھاریکارییەکانی کرد لە نێوان وەزارەتی کارەباو کۆمپانیاکانی دابەشکردندا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١١