لیژنەی کارەبای پەرلەمان لە گەڵ وەزارەتی کارەبای ھەرێم تاوتوێی میکانیزمەکانی دەرکردنی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە دەکات

لیژنەی لاوەکی وزەی نوێبووەوە سەر بە لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئامانج ئەسعەد ھەرکی و بە ئامادەبوونی ھەریەک لە پەرلەمانتاران نفوز حوسێن موسەوی و زیکرا عەمار ڕودەینی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠، لە گەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی وزەی کارەباو بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وزە نوێیەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەر دەرکردنی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە .
لیژنەکە دیداری لەگەڵ کادرە تایبەتمەندەکان لە بواری وزەی نوێبووەوە سازکرد، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە سەر ئەزموونی‌ پێشوویان پەیوەست بە دانانی سیستمی وزەی خۆرو بەرھەمھێنانی کارەباو ھەنگاوەکانی دەرکردنی یاسای وزەی نوێبووەوە لە ھەرێم و چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵ وەبەرھێنەرانی بواری بەرھەمھێنانی وزە، ھەروەھا میکانیزمە یاسایی و کارگێڕی و داراییەکانیش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٠