لجنة الكهرباء والطاقةلیژنه‌كان

لیژنەی کارەبای پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا تاوتوێی ھاریکاری لە بواری وزەی نوێبووەوە دەکات

ئەمڕۆ ١٦ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببەو بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردو لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەڕێز نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسۆی ھاریکاریی ھاوبەش لە بواری وزەی نوێبووەوە.
لیژنەکە لە سەردانەکەیدا تیشکی خستەسەر گرنگی سوودوەرگرتنی زیاتر لە سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە لە ناو زانکۆ و کۆلێژەکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت، ئەوەش لە چوارچێوەی ھەوڵەکانە لە پێناو کەمکردنەوەی پشتبەستن بە وزە باوەکان و ڕووکردنە وزە خاوێن و بەردەوامەکان.
لیژنەکە ڕێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی ھاوکاری ھاوبەش لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و لایەنە حکومییەکان، بەجۆرێک کەوا ئامانجەکانی گەشەسەندنی بەردەوام بەدیبێنێت، بەتایبەتی لەبواری خوێندنی باڵا، ئەوەش بە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی وزەی خاوێن و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری، کەوا گونجاو بێت بۆ ئەوەی بتوانرێت تەکنەلۆژیا نوێیەکانی تێدا جێبەجێ بکرێت.
ئەم دیدارە بەشێکە لە ھەوڵ و پابەندییەکانی لیژنەکە لە پێناو پتەوکردنی کاری ھاوبەش بۆ بەدیھاتنی دیدگایەکی نیشتمانی، کە پشت ببەستێت بە داھێنان و گەشەسەندنی بەردەوام لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

ئەنجومەنــی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٢/١٦