لیژنەی کارەبای پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی ھەرێمی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئێرێنا کۆدەبێتەوە

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەبە سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٨ لە گەڵ بەڕێز زوھێر حامیدی بەڕێوەبەری بەرنامەی ھەرێمی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووە (ئێرێنا) کۆبوویه‌وه‌. بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر موزەفەر جبوری باڵێۆزی عێراق لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.
سەرۆکی لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان سوپاسی بەڕێز زوھێر حامیدی بەڕێوەبەری بەرنامەی ھەرێمی بۆ وزەی نوێبووه‌ (ئێرێنا) ی کرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەکەو گرنگی وزەی نوێبوەوەی خستەڕوو، ھەروەھا ئاماژەی بەوەکرد کەوا زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەرەو ئەو پرۆژانە ھەنگاو دەنێن.
لیژنەکە داوای لە بەڕێز بەڕێوەبەری بەرنامەکە کرد کە کار بۆ ھاوکاری دەسەڵاتی یاسادانان بکات لەپێناو دەرکردنی یاسایەک کە تایبەت بێت بە وزەی نوێبووه‌.
بەڕێوەبەری بەرنامەی ھەرێمی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبوەوە(ئێرێنا) سەبارەت بە کارھێنانی وزەی نوێبوەوە ئەوەی خستەڕوو کەوا جیھان ئێستا بە ئاراستەی ئەو پرۆژانە ھەنگاو دەنێت بە مەبەستی کەمتر بە کارھێنانی سووتەمەنی بەردینی و کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی، گووتیشی كه‌ پێویستە لەسەر یاسادانەران ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان لە برەودان بەو پرۆژانە بگێڕن، ئەوەش لەڕێی دەرکردنی ئەو یاسایانەی پارێزگاری لە وزەی نوێبووه‌ دەکه‌ن، ھەروەھا ھاندانی ھاوڵاتیان بۆ دانانی ئامێری وزەی خۆر، ئاشکراشیکرد کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بەنیازی ئەنجامدانی چەند وۆرکشۆپێکە بۆ ھاوکاریکردنی لیژنەکە لەپێناو دروستبوونی بیرۆکەو دیدگا لەلای یاسادانەر بۆ دەرکردنی یاساکان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٩