لیژنەی کارەبای پەرلەمان سەردانی وێستگەی خوری غازی لە بەسڕە دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر وەلید سەھلانی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری دوو لەئەندامانی لیژنە ھەریەک لە پەرلەمانتاران ھاتف ساعیدی، فاتمە مساعیدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٥/١٤ سەردانی وێستگەی خوری غازی لە پارێزگای بەسڕە کرد.

لیژنەکە لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری وێستگەی خوری غازی ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە وێستگەگە تاوتوێکرد و جەختیشی لە دانانی پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دووبارە نەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە لەداھاتوودا کردەوە، ھەروەھا لیژنەکە سەردانی وێستگەی خوری غازی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی وێستگەکە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٥