لیژنەی کارەبای پەرلەمان سەردانی وێستگەی ڕۆستەمیە دەکات بۆ وەستان لەسەر ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکەو لە کار وەستانی وێستگەکە
لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١٠/٣ سەردانی وێستگەی ڕۆستەمیەی کرد، بە مەبەستی وەستان لە سەر ھۆکارەکانی ئەو ئاگرەی کە لە وێستگەکەدا کەوتۆتەوەو بووەتە ھۆکاری لە کارکەوتنی ١٤ فیدەر.
لیژنەکە لە گەڵ ھەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای بەغداو بەڕێوەبەری لقی کارەبای سەدڕ تاوتوێی ھەرچی زووتر خستنەوەکاری وێستگەکەی کردو پێداگری لە سەر پێویستی چاودێریکردنی وێستگەکان و فەرمانگەکان و ڕادەی پابەندبوونیان بە مەرجەکانی سەلامەتیەوە کرد.
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە شوێنی ڕووداوەکەیان بەسەرکردەوەو جەختیشیان كردهوه لە سەر پێویستی ئاشکراکردنی ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، ھاوکات ڕۆڵی کارمەندانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بەغدادی لە کارکردن بۆ چاککردنەوەی كێشەکەو سەرلەنوێ کەوتنەوەکاری وێستگەکە بەرزنرخاند.
بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای بەغداد ئاشکرایکرد کەوا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکھێناوە بۆ وەستان لە سەر ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، کەوا بووە ھۆکاری لە کارکەوتنی فیدەرەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٣