لیژنەی کارەبای پەرلەمان تاوتوێی پێگەیاندنی‌ یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبوەوە دەکات

لیژنەی لاوەکی وزەی نوێبوەوە لە لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن ئەسەدی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/٣ کۆبوونەوەیەکی بەست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێگەیشتنی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبوەوە.
لیژنەکە جەختیکردەوە لە سەر گرنگی ڕۆڵی لیژنە لاوەکیەکان و بەدواداچوون بۆ کاری سەرجەم کۆمپانیاو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کەرتی وزەوە، جگە لە ئەنجامدانی دیدارێک لە گەڵ لیژنەی دەستپێشخەری نشتیمانی بۆ پشتیوانیکردن لە وزەو کەمکردنەوەی مادەی ژەھراوی، کە گرنگی بە دانانی سیستمی وزەی خۆر دەدات.
ھەروەھا لیژنەکە بەرنامەیەکی کاری تایبەتی ئامادەکرد لە گەڵ میکانیزمێک بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی ئامادەکردنی یاساکە بۆ خوێندنەوەی یەکەم و دیاریکردنی ئەو لایەنانەش کە میوانداری دەکرێن، لە پێناو پێگەیاندنی‌ یاساکەو ئامادەکردنی بۆ خوێندنەوەی دووەم، جگە لەوەش شوێنی کۆمپانیا بەڵێندەرەکان، و پڕۆژەو گرێبەستەکانی پەیوەست بەوانەوە دەستنیشان کراوە، ھەروەھا جەختكرایه‌وه‌ لە سه‌ر گرنگی میوانداریکردنی وەزارەتی کارەباو ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان و دانانی خشتەیەک بۆ سەردانەکان لەو بارەیەوە .
لیژنەکە بڕیاریدا سەردانی ھەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی تر بکات و دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ شارەزایان و تایبەتمەندان ئەنجام بدات، بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکان، و دانانی نەخشەڕێگاو وەبەرھێنان لە بەرھەمھێنانی وزەو بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەسەر کاریگەریەکانی مادە ژەھراوییەکان لەسەر ژینگە، ھەروەھا جگە لە ھاندانی دروستکردنی ئامێرە پێویستەکان بۆ وزەو بەکارھێنانی سەرچاوەکانی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٣