لیژنەی کارەبای پەرلەمان تاوتوێی دەستنیشانکردنی ئەو ناوچانە دەکات کە دیارکراون بۆ گۆڕینی تۆڕی کارەبا تیایاندا بە تۆڕی زیرەک

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٣، لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی وەزارەتی کارەبای کردو چاویکەوت بە بەڕێز زیاد عەلی وەزیری کارەبا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھەڵبژاردنی ئەو ناوچانەی دەستنیشانکراون کەوا ڕابگەێنرێت و گرێبەست ئەنجام بدرێت بۆ گۆڕینی بە تۆڕی کارەبای زیرەک و کۆکردنەوەی خزمەتگوزاری تیایاندا.
لە میانەی دیدارەکەدا سەرۆکی لیژنە جەختی لە پێویستی دانانی پلانێکی بەسوود و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جێبەجێکارەکاندا کرد، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خاوەن شارەزایی و ئەزموونن لە بەستنی پێوەری زیرەک پاڵپشت بە ڕێگا یاساییەکان و ئاگاداربوونی لیژنەی کارەبا لەسەرجەم ڕێوشوێنەکان، لەپێناو گەرەنتی کارکردن و بەدیھاتنی ئەنجامێکی باش.
ھەروەھا ئاماژە بە گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان و خۆبژێوی لە دابینکردنی وزەو باشترکردنی بەڕێوەچوونی کارەکانیش کرا .
پاشان لیژنەکە لەگەڵ وەزیری کارەباو کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت گفتوگۆیان کرد دەربارەی پلانی وەزارەت و قۆناغەکانی دابینکردنی وزە و بینینی ئەو خشتانەی کە بۆ ناوچە دەستنیشانکراوەکان خراونه‌ته‌ڕوو، كه‌ پێوەری زیرەک و کۆکردنەوەی خزمەتیان بۆ دەبەسترێت، بە مەبەستی زانینی تێکڕای لۆدی پێشبینیکراو بە مێگاوات، ھەروەھا زانینی کاتی تەواوبوونی.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا لەلایەن بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکەوە بەشێوەیەکی چڕ گفتوگۆکرا سەبارەت بە چۆنیەتی ھەڵبژاردنی ناوچەکان و میکانیزمی بەشداریکردن و جیاکردنەوەی ناوچەکان، بەپێی جۆرو خانەی بەشداریکردنەکە، وەک ناوچەی ( نیشتەجێبوون، کشتوکاڵی، بازرگانی، پیشەسازی)، ھەروەھا جەختکردنەوە لەسەر تۆمارێکی ورد لەو ناوچانەی کە پرۆژەکە دەیگرێتەوە لە ڕووی ژمارەی ئەو ھاوبەشانەی کە تۆماردەکرێن و ئەوانەشی کە تۆمارنه‌كراون و جۆری بەشداریکردنەکە، بە لە بەرچاوگرتنی سەرجەم سەرنج و تێبینیەکان لەپێناو سەرکەوتنی پرۆژەکە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١١/٢٣