لیژنەی کارەبای پەرلەمان تاوتوێى تەکنەلۆژیای نوێ COP16 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بە بیابانبوون و وشکەساڵی تاوتوێ دەکات
لە پەراوێزی کاروچالاکییەکانی کۆڕبەندی لایەنەکانی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بە بیابان بوون ( COP16 )، کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت، پەرلەمانتار ئامانج مەحمود ھەرکی سەرۆکی لیژنەی لاوەکی وزە نوێبووەوەکان و بەڕێز جاسم عەبدولعەزیز حەممادی بریکاری ھونەری وەزارەتی ژینگە، لە جێگای تایبەتی عێراق لە دانیشتنێکی دیالۆگیدا ئامادەبوون.
لە گفتوگۆکاندا ئامادهبووان تیشکیان خستەسەر گرنگیی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ و سەردەمیانەو بەکارھێنانی وزەی نوێبووەوە، وەک ڕێگەچارەی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ژینگەییەکان، کە بەردەوام ڕوو لە زیاد بوونن وەک ووشکەساڵی، بە بیابان بوون و خۆڵبارین، کە لە دیارترین ئەو گرفتانەن کە ڕووبەڕووی ناوچەکەو جیھان دەبنەوە.
لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە داھێنانە نوێیەکان کە دەتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت لە بەدیھاتنی گەشەسەندنی ژینگەیی بەردەوام و لەو بارەیەشەوە ئاماژەیان بە ھەوڵە نیشتمانی و ھەرێمییەکان کرد .
پەرلەمانتار ئامانج مەحمود ھەرکی، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی وزە نوێبووەوەکان جەختی لە گرنگیی بەھێزکردنی ھاریکاری لە نێوان لایەنە حکومییەکان و دەسەڵاتی یاسادانان بۆ بەدیھاتنی گەشەسەندنی بەردەوام کردەوە.
لە دانیشتنەکەدا تاوتوێی میکانیزمەکانی کاراکردنی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم و وزە نوێبووەوەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان کرا، بەو پێیەی ئامرازێکی کاریگەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی کەش و ھەواو ژینگە، ئەم دانیشتنە دیالۆگییە دەریدەخات کەوا عێراق پابەندە بە ڕۆڵی خۆی لە پشتیوانیکردن لەو دەسپێشخەرییە نێودەوڵەتییانەی کە ئامانج لێیان پاراستن و ھاوسەنگ ڕاگرتنی ژینگەیە.
ئەنجومەنــی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٢/١٤