لیژنەی کارەبای پەرلەمان بەشداری لە کۆڕبەندی یاسادانەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دهكات
لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمان بەشداری لە کۆڕبەندی یاسادانەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە ٢٠٢٣ کرد، کە لە ئەبوزەبی پایتهختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ سێزدەهەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی دەزگاکە لە ١٤—١٥ /١ / ٢٠٢٣.
کۆڕبەندەکە تۆڕی جیهانی پاڵەوانانی پەرلەمان بۆ وزەی نوێبووەوە کۆدەکاتەوە بەگوێرەی ئامانجەکانی گەشەسەندنی بەردەوام و ڕێکەوتننامەی پاریس.
عێراق ئەندامێتی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کیشوەری ئاسیاو ئۆقیانوسی ھێمنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوەی ئێرێنا ٢٠٢٣ ی پێ بەخشرا، ھەروەھا پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ئاژانس بۆ ئاسیا و ئۆقیانوسی هێمن بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
لە بەشێکی تری کۆڕبەندەکە ڕێگاکانی ھاریکاری هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکان و بنیاتنانی تواناکانی ئاژانس تاوتوێکرا، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق د.موزەفەر جبوری و ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری هەرێمی ئاژانسی نێودەوڵەتی، دیدارەکە بووە هۆی پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەی ئامادەیی وزە لە عێراق.
ھەروەھا کۆڕبەندەکە دەرفەتێک بۆ پەرلەمانتاران دەڕەخسێنێت کە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕدا بەشداری بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە باشترین ئەزموونی هاوتاکانیان و بەشداری لە گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان بکەن لەپێناو خێراکردنی گواستنەوەی وزە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ /١ /٢٠٢٣