لیژنەی کارەبای پەرلەمان بەشداری لە نمایشکردنی پرۆژەی پلێتی وزەی خۆردا دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/١٠/١، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد، بۆ بەشداریکردن لە نمایشکردن و خستنەڕووی پرۆژەی پلێتی وزەی خۆر لە ناو بینای وەزارەت کە لەلایەن کۆمپانیای KESK ەوە ڕێکخرابوو.
بەڕێز موحەمەد نوری عەبد ڕەببە دووپاتیکردەوە کە لیژنەکەی‌ پاڵپشتی وەزارەت دەکات لە سەرجەم لایەنەکاندا، لەپێناو فەراھەمکردنی وزەی کارەبا، تاوەکو ڕادەی خۆبژێوی، ئاماژەی بەوەشکرد کە جیھان ئەمڕۆ ڕوویکردۆتە وزەی نوێبوەوەو خاوێن.
له‌لای خۆیەوە وەزیری کارەبا باسی لە ڕۆڵی وەزارەت کرد لە پشتگیریکردن لە پرۆژەکانی وزەی نوێبوەوە لە ڕێی گرێبەستکردن لە گەڵ کۆمپانیا جیھانی و عەرەبیەکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە، ھەروەھا سوپاسی لیژنەی کارەباشی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/١