لیژنەی کارەبای پەرلەمانی پیرۆزبایی لە کارمەندانی گرێبەستی کەرتی کارەبا دەکات بەبۆنەی دامەزراندنیان بە شێوەی ھەمیشەیی

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی خۆی‌ ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا كر، به‌بۆنه‌ی‌ دامەزراندنیان بەشێوەی ھەمیشەیی، لای خۆیەوە لیژنە ھیوای ژیانێکی پڕ لە بەخشین و پێشکەوتن بۆیان دەخوازێت، ھەروەھا دەستخۆشی لە ھەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوەوەو دەرەوەی وەزارەتەوە بەشداریان لەم دەستکەوتەدا کردووە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٧ ی دیسەمبەر ی٢٠٢٢