لیژنەی کارەبای پەرلەمانیی بەشداری کرد لە حەوتەمین کۆنگرەی ووزەی عێراق IEE

لەدوای ئەو بانگھێشتنامەیەی کە بۆ لیژنەی کارەباو ووزەی پەرلەمانیی ھاتبوو ئەمڕۆ ھەینی بەرواری ١٠/٦/٢٠٢٢ لیژنەکە بەنوێنەرایەتی سەرۆکی تەمەن( خالد سامەڕایی) و پەرلەمانتار( نفوذ الموسوي) ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی حەوتەمین پێشانگاو کۆنگرەی عێراق IEE ، بوون بەچاودێریی وەزیری کارەبا بەڕێز ( عادل کریم) لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتیی.
– سەرۆکی بەتەمەنی لیژنە ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی کۆنگرەکە گواستنەوەی تەکنەلۆژیای وڵاتانی پێشکەوتووە بۆ عێراق ھەروەھا سود وەرگرتن لە ئەزموونی کۆمپانیا جیھانیەکان لە بواری بەرھەمھێنانی کارەبا، بەمەبەستی باشکردنی کەرتی کارەبا.
– لەمیانی کۆنگرەکە کە کۆمپانیای مجد الاعمال ڕێکخەری بوون سەرنج خرایە سەر کارەکانی کۆنگرەو چالاکی کۆمپانیاکان و ھەروەھا گەڕان بەسەر بەشە جیاجیاکانی پێشانگاکە.
شایانی باسە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا جیھانی و ھەرێمیەکان و کۆمپانیای ناوخۆیی بەشداری لە چالاکیەکانی پێشانگاکە دا دەکەن.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٦/٢٠٢٢