لیژنەی کارەباو ووزەی پەرلەمانیی گفتوگۆ دەکات دەربارەی کێشەو گرفتەکانی کارەباو پلانی وەزارەت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی ھاوین
لیژنەی کارەباو ووزە بە سەرۆکایەتێ پەرلەمانتار ( خالد السامرائي) سەرۆکی بەتەمەن و ئەندامانی لیژنە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩/٥/٢٠٢٢ کۆبوونەوە بەمەبەستی تاوتوێ ی چەند بابەتێک لەوانە میوانداری وەزیری کارەبا و پلانی وەزارەت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی ھاوین و پێشکەوتن لە کەرتی کارەبا، وە دەرکردنی چەند ڕاسپاردەیەک.
– سەرۆکی تەمەن کێشەکانی کارەبای خستە بەردەم ئەندامانی لیژنەو پێشنیاری چارەسەری کرد سەبارەت بەزیاد بوونی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا.
وەک زیاد بەکارنەھێنانی کارەباو نەھێشتنی زیادەڕۆیی نایاسایی تاوەکو گشت ناوچەکان و گەڕەکە ھەژار نشینەکان کارەبایان بۆ دابین بکرێت و وەک سیمایەکی شارستانی و مرۆڤیانە.
– لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە لیژنەکە دیدگای خۆی بۆ چارەسەری کێشەو گرفتەکانی کارەبا خستە ڕوو ، گفتوگۆکرا لەسەر سوود وەرگرتن لە ووزەی خۆرو و سوود وەرگرتن لەو سیستەمە بەمەبەستی بەرھەمھێنانی کارەبا. وە ھەروەھا پێکھێنانی چەند لیژنەیەکی لاوەکی و دیاری کردنی ئەرکەکانیان و ھەمەئاھەنگی لەگەڵ لیژنەی نەوت بە ئامانجی بە دواداچون و کاری ھاوبەشی ھەردوو لیژنەو گەیشتن بە دەرچەو چارەسەر.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ی ئایار ی ٢٠٢٢