لیژنەی کارەباو وزە میوانداری کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتی کارەبا دەکات
لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/٢/١١ لە بارەگای سەرەکی لیژنە لەناو بینای پەرلەمان، میوانداری کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتی کارەبای کرد.
لیژنەکە گوێبیستی باسێک بوو سەبارەت بە دیارترین ئەو لەمپەرانەی کە ڕوبەڕووی فەرمانگەی کارەبای سەڵاحەدین دەبنەوە لەڕووی گواستنەوەو دابینكردن و وەرگرتنی زانیاری دەربارەی چارەسەرکردنی گرفتەکانی ھێڵی بێجی موسڵ و ناوچەی دوجەیل، ھەروەھا جگە لە میکانیزمی کارکردنی ھێڵەکانی دابەشکردنی وزەی کارەباو ھاوئاھەنگی لەنێوان دابینکردن و گواستنەوەدا.
ھاوکات جەختکرایەوە لە پێویستی وەستان لەسەر کێشە کارگێڕیی و ھونەرییەکان کە ڕوبەڕووی ھێڵەکانی دابینکردنی وزەی کارەبا دەبنەوە، بەڕێز سەرۆکی لیژنەکە جەختی لە پەلەکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە کردەوە، کە لەگەڵ کۆمپانیاکان ئەنجامدراوە، ھەروەھا نۆژەنکردنەوەی سەرجەم ھێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی ھاوین و بەدواداچوون بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە کار لەتۆڕەکانی دابەشکردندا دەکەن.
لیژنەکە لەگەڵ ئامادەبووان تاوتوێی گرنگترین ئەو پرۆژانەی کرد کە لە ماوەکانی پێشوودا تەواوکراون و ھەروەھا پرۆژە نوێیەکان و گرنگترین ئەو پرۆژانەش کە لە جێبەجێکردندان و ڕێژەی تەواوبونی کارەکان تێیدا.
سەرۆکی لیژنەکە فەرمانیکرد بە میوانداریکردنی لیژنەی بازرگانی و لیژنەی کردنەوەی بەخشینەکان لە وەزارەتی کارەباو زانیاری وەرگرتن لەسەر پرۆژە دواکەوتووەکان لە پارێزگاکان و ئەگەری تەواوکردنیان بەزووترین کات.
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە تاوتوێی چارەسەرە گونجاوەکانی بۆ ئەو کێشانە کرد، کە ڕوبەڕووی کاری وێستگەکانی کارەبا دەبنەوە لە سەرجەم ناوچەکان و ھەروەھا بەربەستە ھونەرییەکان کە لەسەرتاسەری عێراق ڕوبەڕووی دەبنەوەو وەرگرتنی زانیاری و پلانی وەزارەت بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لیژنەکە داوایکرد ڕاپۆرتی مانگانەی بۆ دابین بکەن سەبارەت بەکاری ئەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەت کردووەو بەرواری کەوتنەبواری جێبەجێکردن و دەستپێکردنی ناوەڕۆکی گرێبەستەکان و ھەروەھا ڕێژەی جێبەجێکردنی پرۆژەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١١