لیژنەی کارەباو وزە لەگەڵ وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
لیژنەی لاوەکی وزەی نوێبووەوەی سەر بە لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئامانج ئەسعەد ھەرکی و بەیاوەری ھەریەک لە پەرلەمانتاران ئەندامانی لیژنەکە، نفوز موسەوی و زیکرا ڕودەینی و بە ئامادەبوونی د.نەجاح تمیمی سکرتێری لیژنە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠ لە گەڵ بەڕێز کامیل موحەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێم و کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت کۆبوویەوە.
لە میانەی دیدارەکەدا کە لە بینای وەزارەت بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی کەرتەکانی بەرھەمھێنان و گواستنەوەو دابەشکردن و میکانیزمەکانی خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی پارە لەڕێی بەستنی پێوەری زیرەک و ڕەنگدانەوەی لە سەر کەمتر بەکارھێنانی وزە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٠