لیژنەی کارەباو وزە جەخت لە سهر پێویستی دەرکردنی یاسای ڕێكخستنی وزەی نوێبووەوە دەکات
لیژنەی لاوەکی وزەی نوێبووەوە سەر بە لیژنەی کارەباو وزە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئامانج ئەسعەد ھەرکی، و پەرلەمانتاران زیکرا عەممار ڕودەینی و نفوز موسەوی ڕۆژی ھەینی ٢٠٢٣/٨/١١ سەردانی ژمارەیەک وێستگەی وزەی نوێبووەوەی لە ھەرێمی کوردستان کرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی.
لیژنەکە سەردانی یەکێک لە سەنتەرە پزیشکیەکانی شاری ھەولێری کرد، کە سیستەمی وزەی خۆری بۆ دانراوەو کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە بەرھەمھێنانی وزە کەوا سەرجەم پێداویستیەکانی وزەی کارەبای سەنتەرەکە دابیندەکات لە کاتی نەبوونی کارەبای نشتیمانیدا، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ببەن، ئەمە جگە لەوەی ئەو بڕە زیادەش کە بەرھەمدێت دەڕوات بۆ تۆڕی نشتیمانی.
ھەروەھا لیژنەکە سەردانی بینای وەزارەتی کرد کەوا سیستەمی وزەی خۆری تیا جێگیرکراوەو سەرجەم پێداویستیەکانی وەزارەتی بۆ وزە پڕکردۆتەوە وە لەپاش کۆتایی ھاتنی دەوام ئەو بڕەی کە بەرھەمدێت و زیادەیە دەگوازرێتەوە بۆ تۆڕی نشتیمانی.
لیژنەکە دووپاتیکردەوە كه ئەزموونە کرداری و یاساییەکان بایەخێکی زۆری ھەیە کەوا ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی ناوەندی سوودی لێ وەردەگرن بۆ دەرکردنی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١١