لیژنەی کارەباو وزە بەردەوامە لە گفتوگۆکانی دەربارەی ھەمواركردنی یاسای وەزارەتی کارەبا
لیژنەی کارەباو وزەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٢/١١/٢٠٢٢، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالد حسن سامەڕائی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە کۆبونەوەی (ژمارە ١٠)ی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێكردنی ھەمواركردنی یاسای ( ژمارە ٥٣ ی ساڵی ٢٠١٧) ی وەزارەتی کارەبا وە فۆرمەلەی گونجاو و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی یاساکە.
لە کۆبونەوەکەدا خوێندنەوە بۆ ئەو ماددانەی یاساکە کرا کە پەیوەندیدارن بە ئەرک و چالاکیەکانی وەزارەتی کارەباو بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی وەزارەت، ھەروەھا دەستنیشانکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی جێگرانی وەزیر، و لێکۆڵینەوە لەو بڕگەو ماددانەی کە پەیوەستن بە ڕێکخستنەوەی ھەیکەلی سەرجەم پێکھاتەکانی و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەت، ھەروەھا پۆلێنکردنی بەکاربردنی وزەی کارەبا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، لیژنه بڕیاریدا میوانداری کەسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت بە ئامانجی وەرگرتنی بۆچون و سەرنجەکانیان و خستنەڕوی کۆمەڵە پێشنیارێکی گرنگ و گونجاو بە لە بەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی نوێ کە یەکبگرێتەوە لەگەڵ پێداویستی و خواستی کۆمەڵگە، جەختیشیان لە گرنگی وزە کردەوە کە ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە ژیانی ھاوڵاتیانەوەو ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری لەکەرتی کارەباو زامنی دابینکردنی کارەبا لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢