لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان پێگەیاندنی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبۆوە تاوتوێ دەکات

لیژنەی لاوەکی لیژنەی وزەی نوێبۆوە سەر بە لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەبە سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٨/٦ لە گەڵ ھەر یەک لە ئەندازیار سعود ساڵح موحەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری وزە نوێبۆوەکان و خالید وەلید ھادی بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی کارەبا کۆبوویه‌وه‌، بۆ تاوتوێکردنی یاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبۆوەو گفتوگۆکردن لەسەر دیدگاو بیروبۆچوونەکان، تاوەکو زیادی بکەن لە یاساکەدا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.
سەرۆکی لیژنەکە دووپاتیکردەوە کەوا لیژنەکە ھەوڵ بۆ ئەوە دەدات کە وزەی نوێبوەوە ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەی کارەبا لە وڵات و ئاماژەی بە گرنگی پێشکەوتن کرد لەو بوارەدا شانبەشانی وڵاتانی جیھان، ھەروەھا جەختیشی لەسەر پێویستی پەلەکردن لە ھەنگاوەکان بە کرداری و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە، تاوەکو دەگەنە ئەنجام.
لیژنەکە گوێی بۆ بەڕێوەبەری سەنتەری وزە نوێبۆوەکان گرت سەبارەت بەو کۆمپانیانەی کە گرێبەستیان لە گەڵ واژۆ کردوون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان و ئەو زەویانەی کە تەرخانکراون تاوەکو پرۆژەکانی وزەی نوێبوەوەی تیادا ئەنجامبدرێت، ھەروەھا جگە لە خوێندنەوەی بڕگەکانی یاساکە لە پێناو پێگەیاندنی یاساکە بە فۆرمەلەیەکی گونجا پێش ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی یەکەم.
لە کۆتاییدا لیژنەکە داوای لە بەڕێوەبەری سەنتەری وزەی نوێبوەوە کرد، کەوا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل ئامادە بکات سەبارەت به‌ کارەکان بە پێی خشتەی کات و داتاکان تایبەت بە پرۆژەکانی وزەی نوێبوەوەو ئەو گرێبەستانەی کە ئەنجامدراون.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٦