لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ڕەسافەو بەڕێوەبەری بەشی پلاندانانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بەغدا دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/١١/٢١، میوانداری بەڕێوەبەری لقی دابەشکردنی کارەبای ڕەسافەو بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی کارەبای بەغدای‌ کرد.
لیژنەکە لەگەڵ میوانەکان تاوتوێی پلانی کاری وەزارەتی کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤، بەئامانجی دابینکردنی وزەی کارەبا، جەختیشی کرد لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی ھەوڵەکان و کارکردن لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی کە بە کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبا دراون، ھەروەھا ھاوئاھەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ھاوکات گفتوگۆکرا سەبارەت بە بابەتی کۆکردنەوەی خزمەتگوزاری، بەو پێیەی لیژنەکە دووپاتیکردەوە کە پێویستە میکانیزمەکانی کۆکردنەوە باشتر بکرێت، بە مەبەستی زیادکردنی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، لەوانەش تەواوکردنی پرۆژە دواکەوتووەکان و زیادکردنی کارایی وێستگە کارپێکەرەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١١/٢١