لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان هانی بڵاوکردنەوەی ئەو ناوەڕۆکانە دەدات کە سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵگایی پتەو دەکات لە سۆشیال میدیادا

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، جەختیکردەوە لە سەر هاندانی ڕۆیشتنە باشەکان لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ئاسایشی لە شوێن و لاپه‌ڕه‌كانی‌ سۆشیال میدیا و پێگه‌كانی‌ کۆمەڵایەتیدا، بۆ پتەوکردنی جێگیری و ئاشتی کۆمەڵایه‌تی‌.
جێگری یەکەمی لیژنەکە دکتۆرە سەمیعە غەلاب لە کاتی ئامادەبوونیدا وەکو نوێنەری لیژنەکە لە کۆتایی کۆنگرەی‌ دەستپێشخەری ناوەڕۆکی ئاسایش، کە ئەمڕۆ لە شاری فەلوجە بەسترا، ئاماژەی بەوەدا کە لەم دواییەدا ئەو پارچە نووسینە جیاوازانە دەرکەوتن کە ئاستێكی‌ نزمی هەیەو ئەو بڵاوکردنەوانەی تێدایە كه‌ کۆمەڵگا پیس دەکات، بە تایبەتی گەنج و منداڵان و ئەوانە هەندێک لە مادەکانی دەستوور بەکاردەهێنن کەسەربەستیی ڕادەربڕین و دەربڕین بیروڕا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، بەڵام بە کارهێنانیان دووره‌ له‌و بنه‌مایه‌وه‌ و زیاده‌ڕه‌وی‌ تێدایه‌.
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن پتر وتی کە ئەو لە نزیکەوە چاودێری لەوە دەکات کە ڕوودەدات و پەیوەندی ڕاستەوخۆی‌ هەیە لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، وەکو وەزارەتی ناوخۆ و داموده‌زگاكانی‌ ئاسایش و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و وەزارەتی پەیوەندیەکان، بۆ ڕاسپاردنی ئەو لایەنانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و کوتوپڕی بۆ سنووردانان بۆ دیاردەی ناوەڕۆکی ناشیاو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ ئاماژەیدا کە ئەو کار دەکات بۆ هاندانی خاوەن ناوەڕۆکە باشەکان، ئەوانه‌ی کە بنه‌مای‌ وەرگرتنی خەڵکی دیکەو پێکەوەژیانی برایانە جێگیر دەکات لە نیَوان هەموو کەسانی کۆمەڵگادا، بە چاوپۆشین لە ڕه‌گه‌زو ئاین و مەزهەبیان یان تەنانەت بۆچونەکانی بیرۆکەو باوەڕەکانیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦/ئابی/٢٠٢٣