لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان تاوتوێی‌ یاسای دەستەو چاودێریی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە‌ ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی یەکشەممە ١٩/٣/٢٠٢ چاوی‌ به‌ بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان كه‌وت، بۆ تاوتوێكردنی‌ یاسای دەستەکەو وئەو کارانەی کە پێی سپێردراوە لە چاودێریكردنی‌ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بڵاوكرانه‌وه‌كانیان لە ناوەڕۆک و بەرنامە جیاوازەکان.
له‌ دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بووان تاوتوێی‌ ڕه‌وشی‌ كاری‌ ڕاگه‌یاندن له‌ عێراق به‌گشتی‌ كردو تیشكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها باسی‌ پابه‌ندبوونی‌ ده‌سته‌ی‌ ناوبراو به‌ په‌یڕوپرۆگرامه‌كانی‌ خۆی‌ و به‌دواداچوونی‌ لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩/ئازاری/٢٠٢٣