لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیریدا تاوتوێی بوودجەی وەزارەت و پێبەخشینە هاندەریەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان وئەدیبان دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ /٤/٢٠٢٣ تاوتوێی بودجەی وەزارەت و میکانیزمی دابەشکردنی پێبەخشینە هاندەریەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و ئەدیبان لە گەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواردا دکتۆر ئەحمەد فکاک دهكات.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزکان، لە کاتی میوانداریەکەدا کە لە بارەگای لیژنە لە باڵهخانهی پەڕلەماندا بەسترا، ئامادە باشیی خۆیان پیشاندا بۆ یارمەتیدانی وەزارەت لە بابەت تەرخانکراوە داراییهكان لە بودجەکەداو تەرخانکراوە پێشنیارکراوەکان بۆ کارگێڕانی وەزارەتەکەو پێداویستیە پێویستەکان بۆ ڕاپەڕاندنی كاروباری وەزارەت و توانا پێدانی بۆ بەجێهێنانی پڕۆژەکانی ئێستای و پێشنیارکراوەکانیش.
لیژنەکە گوێبیستی باسکردنێکی تەواو سهبارهت به میکانیزمی دابەشکردنی پێبەخشینە هاندەرییەکان بۆ ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندو ئەدیبان بوو، ڕوونیشیکردەوە کە وەزارەت لەم ڕۆژانەی داهاتوودا هەڵدەستێت بە دابەشکردن بە گوێرەی لیستە نێردراوەکان لە سەندیکاکانەوە بۆ وەزارەت، ئاماژەشیدا بە داواکردنی لیستەکان بەناوی هەموو ئەوانەی کە شایانن بۆ وردبینی لێ کردنیان.
لهلایهن خۆیهوه لیژنەکە داوای لە وەزیری بەڕێز كرد كه چهند ڕێوشوێنێكی كارگێڕی و یاسایی فەرمی سهبارهت به چهند کەیسێك بگرێتهبهر، لەوانەش کەیسی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزارو ئاگادارکردنەوەی لیژنەکە لەوە، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی لیژنەکە لە هەموو نێردراوەکان و موزایەدە وەبەرهێنانیەکانی پەیوەندیدار بە وەزارەتەوە، بە تایبەتی ئوتێلەکانی پلهیهك و شوێنە گەشتوگوزاریەکان لە بەغداو پاریزگاکاندا، ههروهها بەدواداچوونی دۆسیەکانی گەندەڵی کە نێردراون بۆ دەستەی دەستپاکی، بەتایبەتی دۆسیەی بەغدا پایتەختی ڕۆشنبیری.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/نیسانی/٢٠٢٣