لجنة الثقافة والسياحة والاثارلیژنه‌كان

لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی دەستدرێژی لە سەر مزگەوتی سراجی‌ لە بەسراو ڕوخاندنی منارەکەی دەداتەوه‌

‎لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان ئەو کارەی کە حکومەتی خۆجێیی بەسڕا پێی هەستا بە دەستدرێژی کردنی لەسەر مزگەوتی سراجی و لابردنی منارەکەی بە بیانووی پانکردنی‌ ڕێگا ڕیسواكردو داوای لێپرسینەوەی یاسایی‌ كرد.
بەتەمەن سەرۆکی لژنەو ئەندامە بەڕێزەکان داوایان لە بەڕێز سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی باڵای دادگا کرد لێپرسینەوە له‌ گه‌ڵ کەمتەرخەمەکان بكات، ئەوانه‌ی سەرپێچیی یاسای شوێنەواری عێراقی لەساڵی ٢٠٠٢ مادەی‌ ٢٨ بڕگەکانی (ا،ب) کردووە، بە دەستدرێژی کردنیان لە سەر زەویەکی وەقف بەبێ گوێپێدان بە پێشنیارەکانی دەستەی گشتیی شوێنەوارو بەبێ پێشەکی هۆشداریدان بە ڕووخاندنی منارەو مزگەوتی سراجی ئەوەی کە تەمەنی لە٣٠٠ ساڵ تێپەڕیوەو ئاماژەی بەوەدا کەوا پێویستبوو ڕێگای دیکە بگیرێتەبەر یان فراوانکردنی شەقامەکە لە لایەکانی ترەوە یان پەیڕەوی کردن بەڕای لیژنەی شارەزایانی سەر بە شوێنەوار، ئەوەی کە ڕاپۆرتەکەی پێشکەش کردووە لە سەرەتای شوباتی ٢٠٢٣ دا.
لیژنەکە غەمباریی خۆی پیشاندا بۆ ئەم کارە کە دیاردەکان و مێژوو و شارستانیەتی عێراق ون دەکات، کە چی ئێمە دەبینین وڵاتەکانی دیکە پارە خەرج دەکەن لە پێناو پاراستنی خانووەکان و باڵەخانەکان کە تەمەنیان لە سەد ساڵ تێناپەڕێت، لەبەر ئەوە لیژنەکە داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو دەستەی گشتیی شوێنەوارو کەلەپوور دەکات، بۆ ئەوەی سکاڵایەکی دادگایی بکات لە سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هەستاون بەم کارەوە لێپرسینەوەیان بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان، و لیژنەکە پاڵپشتە لە هەموو ڕوویەکەوە، بۆ ئەوەی ئەم کارە نا بەجێیە دووبارە نەکرێتەوە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤/تەمووزی/٢٠٢٣