لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکات بۆ زانینی چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی زانیاری هاوڵاتیان و ئاسایشی دەوڵەت
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان داوای لە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بە پەلە پێك بێنێت، بۆ زانینی ڕاستی بڵاوبوونەوەی زانیاریەکانی تایبهت به هاوڵاتیانی عیراقی و دامودهزگاكانی تری وڵات له بهرنامهی تهلیگرامدا.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان پێیان لە سەر ئەوە داگرت کە پێویستە ڕێکارێکی کوتوپڕ و بەخێرا بەڕێوە ببرێت بۆ ناسینی کەمتەر خەمەکان و بەکارهێنانی ڕێکارە یاساییەکان لە دژیاندا.
هەروەها لیژنەکە داوای لە وەزارەتی بازرگانی کرد لێكۆڵینهوه بكات له سهر ڕاددهی ڕاست و دروستی ئە وزانیاریانە کە بەیاننامە وردەکانی هاونیشتمانیانی تێدایه لەو فەرمانگە پەیوەندیدار بە زانیاریەکانی پسوولهی خۆراکەوە، ئاماژەشیدا کە ئەو دژی لابردنی هەر شوێنێک یان دەزگایەکی ڕاگەیاندنە، بەڵام بە گوێرەی بینینێکی دیموکراسیی ڕاستەقینە کە مافی خەڵکانی دیکە پێشێل نەکات، و ئەو لە گەڵ قەدەغەکردنی کاتی سەکۆی تەلیگرامە هەتا کۆتایی هاتنی تەنگژەکە و زانینی ڕاستیەکان.
ههروهها بهڕێزی گووتی کە ئەو لەو کاتەی کە لیژنەکەمان بە چاوێکی گرنگیپێدانەوە تەماشای بابهتهكه دەکات سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی شاراوەیی رانیاریەکانی ئاسایشی وڵات، و پێویستیی پاراستنی تایبەتمەندی هاونیشتمانیە عێراقیەکان، ڕوونیشیكردهوه كه ئهم بابهته لەلای ئەو ترسێک پەیدا دەكات له سهر ئهوهی کە ئەمە هەنگاونانێکە بۆ داخستنی شوێنەکان و سەکۆکانی دیکە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵات و تایبەتمەندی هاوڵاتیان، ئەمەش بەشێوەیەکی خراپ کاریگەر دەبێت لە سەر سەربەستیی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین و مافە گشتیەکان کە دەستوورو یاسا کارپێکراوەکان دابینیان کردوون.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩ی ئابی ٢٠٢٣