لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی جەخت لە سەر پشتیوانی تواناکانی ئافرەت و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەکات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕڵەمانی، جەختی لە سەر پشتیوانی تواناکانی ئافرت كرده‌وه‌، لە خۆ ڕاگرتنیدا بۆ نارەحەتیەکانی ژیان و بە تواناکردنی ڕۆڵەکەی لە کۆمەڵگاداو بڕیار لە سەردانی یاسا تەواوەکان ئەوانەی پەیوەندی‌ بە خێزانی عێراقییەوە هه‌یه‌.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە دکتۆرە سەمیعە غەلاب، لە میانه‌ی‌ بەشداریکردنیدا وەکو نوێنەری لیژنەکە لە ۆرکشۆپێكی‌ تایبەت بە بابەتی لیژنەی ئافرەت و خێزان و منداڵ، کە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هەولێر بە ڕێیکرد، ئاماژەیدا بە گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانەی‌ کە پەیوەندی بە ئافرەت و منداڵەوە هەیەوە، بۆ ڕەچاوکردنی ئەو بارودۆخانەی کە پێیدا تێدەپەڕن، سەرەڕای کۆتایی پێهێنانی ناڵاندنەکان بە دەست کاری نەگونجاوەوە کە‌ دەیسەپێنێت بە سەر ئەم توێژەدا لە پێناوی پەیداکردنی پێداویستە پێویستەکانی ژیان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ داوای‌ لە حکومەت كرد ژیانێکی سه‌ربه‌رز بۆ ئافرت و منداڵ لە ڕێگه‌ی‌ تەرخانکردنی‌ ئابوریەکان بۆ لایەنە یەیوەندیدارەکان بەم بابەتەوە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/تەمووزی/٢٠٢٣