لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی جەخت لەسەر پاڵپشتی سینەماو شانۆ دەکات و داوا لە حکومەت دەکات تەرخانکردنی دارایی بۆ فیستەڤاڵە سینەماییەکان دابین بكات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان جەختیكردهوه له سەر پاڵپشتیكردنی تەواوی بۆ فەرمانگەی سینەماو شانۆی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و داوای لە حکومەت كرد تەرخانکردنی دارایی بۆ بەڕێکردنی فیستەڤاڵە سینەماییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان و ههموو كارهكانی تری تایبەت بە کاڕو ئەرکی فەرمانگە ناوبراوەکە دابین بكات.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان لە کاتی سەردانەکەیاندا، ئەمڕۆ بۆ فەرمانگەی سینەماو شانۆ، چاویانكهوت به بەڕێوەبەره گشتییەکەی و وتیان کە تاوتوێی ئه کۆسپانە دهكهن کە بەرەوڕووی کاری فەرمانگەو تەواوکاریەکانی دەبنهوه، بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندیان بەلایەنی داراییەوە هەیەو ئاماژەیاندا کە لیژنەکە پشتیوانی داواکاریەکانیان دەکات لەلای دەسەڵاتی بەجێهێنەر، بۆ تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆی دابین بكرێت.
هەروەها لیژنەکە چاویکەوت بە بەشەکانی شانۆی ڕەشید کە نوێکراوەتەوە و ئامادەکراوە بە هەوڵە ناوخۆییەکان لە لایەن فەرمانگەکەوە، و هەوڵهكانی بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەم دیاردەمەزنە بهرزنرخاند و ئاماژەیدا کە ئەو بەڕاستی کاردەکات بۆ سەرپەرشتی و پاڵپشتیكردنی هونەرەكانی سینەمایی و شانۆیی و جەماوەری و بزوتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەریەکان بە شێوەیەکی گشتی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤/ئابی/٢٠٢٣