لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی تاوتوێی میکانیزمی دابەشکردنی خه‌ڵاتی هاندان دەکات وە دەستخۆشی لە ڕۆڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و نەقیبەکەی دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، تاوتوێی میکانیزمی دابەشکردنی خه‌ڵاته‌كانی هاندان بۆ ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندو ئەدیبەکان دەکات و یاسای سەندیکای ڕۆژناامەنووسە عێراقیەکان و مسوگەرکردنی سەربەخۆیی سەندیکاکە لە میانی دانانی یاساکانەوە.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکێ لیژنەکەو ئەندامەبە ڕێزەکان، لە کاتی سەردانەکەیاندا بۆ بارەگای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق، جەختیان کردەوە لە سەر پێویستیی ڕێکخستنی ڕیفۆڕمێکی تایبەت بە خه‌ڵاته‌كانی هاندان و بۆ دوورخستنەوەی ئەو کەسانه‌ی کە مافی وه‌رگرتنیان نیە و گرتنەوەی ئەوانەی کە مافی وه‌رگرتنیان خه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌یه..
لیژنەکە دەستخۆشی کرد لە ڕۆڵی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە گواستنەوەی زانیاری و وشەی ئازاد دوور لە دووبەرەکی و ڕكابه‌رییه‌كانی سیاسی، هه‌روه‌ها ڕۆڵی نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و سەرۆکی یەکیَتی ڕۆژنامەنووسانی عه‌ره‌بی بەڕێز موئەیەد لامی به‌رزنرخاند لە بەرزکردنەوەی ناوی ڕۆژنامەی عێراقی و ڕۆڵی لە کۆمەڵگا عه‌رەبی و نێودەوڵەتیەکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢/ئابی٢٠٢٣