لیژنەی ڕۆشنبیری لەگەڵ کۆمپانیا گەشتوگوزاریەکان كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزاری
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی لابردنی ئەو کۆسپانەی کە لە بەردەمی کاری کۆمپانیاکانی گەشتوگوزارو گواستنه‌وه‌دا دەوەستن، بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزاری لە وڵات‌دا لەبەر ئەوەی کە داهاتێکی دارایی هەیە بۆ گەنجینەی گشتی.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو ئەندامە به‌ڕێزەکان لەکاتی میوانداریكردنی كاربه‌ده‌ستانی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار لە بارەگای لیژنەکەدا، گوێبیستی گرنگترین کێشەو به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م کاری کۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار له کەرتی تایبەتدا.
هه‌روه‌ها لیژنە تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌چارانه‌ی کە لەوانەیە ڕێگری و کۆسپانە لاببات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمااگەی ڕاگەیاندن
١٩/ئازاری/٢٠٢٣