لیژنەی ڕۆشنبیری سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ناوەندی هونەری دەکات بەبۆنه‌ی‌ کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە یاس خدر

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و ناوەندەکانی هونەری دەکات، بەبۆنه‌ی‌ کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە یاس خدر، کە گیانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا لەدەستدا، پاش لێتوندبوونێکی تەندروستی کە پێش چەند ڕۆژێک تووشی بوو.
بەڕێز (بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان وتیان، بەداخێکی زۆره‌وە ئەو پەڕی زویری و ناخۆشیەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند خاوەنی دەنگی عێراقی ڕەسەن یاس خدرمان پێگەیشت، کە بە پایە هونەریە گەورەکان دەژمێردرێت کە ناسناوی دەنگی زەوی پێبەخشرا، بۆ ئەوەی کە مێراتێکی هونەری گەورەی بۆمان بەجێهێشت لە ماوەی دەها ساڵی زەمانەدا.
لیژنەکە گەرمترین سەرەخۆشی و دڵدانەوەی پێشکەش بە گەلی عێراق و ناوەندە هونەریەکان و کەسوکاری لە کیسچوو ده‌کات بە بۆنەی ئەم تووشبوونە ناخۆشەوە، لە خودای بڵندو بە توانا ده‌پاڕێینەوە کە لە بەزەیی فراوانی خۆیدا نوقمی بکات.
انا لله وانا الیه راجعون

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن

2/9/2023