لیژنەی ڕۆشنبیری دەستدرێژی كردنە سەر بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی سەركۆنە دەكات و داوا لە سەرۆك وەزیران دەكات لێكۆڵینەوەی شێلگیرانە لەوبارەوە ئەنجام بدرێت

لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دەستدرێژییەی كە ئەمڕۆ كرایە سەر بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی عێراقیی و سەرۆكی لقی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كەربەلای پیرۆز لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە دەروازەی عەرعەری سعودیە، مەحكوم دەكات.
سەرۆكی تەمەنی لیژنە و ئەندامە بەڕێزەكانی داوایان كرد بەزوترین كات لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو دەستدرێژییە بكرێت كە لە دەروازەی عەرعەری سعودییە و لەبەردەم شاندی سعودی و ئەو شاندە باڵایەی كە چاودێریی گروپبەندی زیارەتكارانی عێراقییان بۆ حەج دەكرد، ئاماژەیان بەوەشكرد ئەو دەستدرێژییەی كە ڕوویدا پێچەوانەی دەستور و یاسابەركارەكانە كە ماف و كەرامەتی ڕۆژنامەنوسان دەپارێزێت، هەروەها لیژنەكە داوای لە فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان كرد دەزگائەمنییەكان بە هەمووجۆەرەكانییەوە ئاراستەبكەن بە ڕێزگرتن لە ڕۆژنامەنوس و دەستدرێژی نەكردنە سەری لەبەر ئەوەی لەزۆربەی شوێنەكان بەزۆریی بەدی دەكرێت.
هەروەها لیژنەكە چاوەڕێی دەرەنجامی لێكۆلێنەوەكان و داوای لێبوردنی فەرمی لەو ڕۆژنامەنوسە دەكات كە بەبێ هیچ تاوانێك پێشێلكاری لەبەرانبەردا كراوە
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن