لیژنەی ڕۆشنبیری دەستخۆشی لە بەڕێکردنی فۆڕمی ڕێزلێگرتنی ڕۆژنامەنووسان دهكات و داوا لە سەندیکای هونەڕماندان و یەکیَتی ئەدیبەکان دەکات فۆڕمەکانیان بهڕێ بكهن
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، دەستخۆشی كرد لە بەڕێکردنی فۆڕمەکانی ڕێزلێگرتن و هاندانی ڕۆژنامەنووسەکان، لە لایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقیەوه و داوای لە سەندیکای هونەرمەندانی عێراق و یەکیَتی ئەدیب و نووسەران كرد، كه فۆڕمەكانی تایبەت بە ئەندامەکانیان بهڕێ بكهن.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان ئاماژەیاندا بە پێویستیی خێراکردن لە هەموو پارێزگاکاندا بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانی تایبهت به توێژە جیاوازەکان و جەختیان كردهوه لە سەر كاركردن بۆ لابردنی کۆسپەکان کە لەوانەیە بەرەوڕووی دابەشکردنی ڕێزلێگرتنە هاندەریەکان بە شێوەیەکی دادپهروهرانه بۆ مافدارەکان ببێتەوە.
لیژنەکە ڕوونیکردەوە کە ئەو کار دەکات كه پڕۆسهكه ئەوانەش بگرێتەوە لە خاوەن مافەکان کە لە پێشودا وەریان نەگرتووە، ئەوەش لەمیانی وردبوونەوە لە هەموو بەیاننامەکانی پەیوەندیدار بە ئەندامەکانی هەردوو سەندیکاو یەکیَتی ئەدیب و نووسەرانهوه، بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواردا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥/ئابی/٢٠٢٣