لیژنەی ڕۆشنبیری داوا لە سەرۆك وەزیران دەكات كە لە پای نرخاندنی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەربكات
ڕۆژی دووشەممە 20/6/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران كاری مەفرەزەكانی ئاسایشی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی بەرزنرخاند كە قاچاخچییانی شوێنەوارییان دەستگیر كرد و شتەكانیان گەڕاندەوە بۆ شوێنی خۆی بەر لە رفاندنیان.
سەرۆكی تەمەنی لیژنەكە و ئەندامە بەڕێزەكانی ووتیان: ئێمە شانازی دەكەین بە ئاوەها كەسانێكی نیشتیمانپەروەر كە شەونخونی دەكێشن لە پێناو پاراستنی میراتی مێژوویی وڵات، هەروەها ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە دەستگیركردنی باندی قاچاخچی شوێنەوارەكان لە بەغدای پایتەخت و هەردوو پارێزگای موسەنا و بەسرە كە لە رفاندنی كۆمەڵە پارچەیەكی شوێنەواریی لەسەرشێوەی پەیكەرە فیرعەونییەكان ، پارچە زێڕێكی دەگمەن، دوو دەستنووسی دەگمەنی تەوارات و ئینجیلی زێڕینكراو و بەبەردی بەنرخ بەرگتێگیراو ودەستوونوسێكی شوێنەواریی دێرین كە بە ئاڵتوونی پاڵفتە نوسراوەتەوە.
لیژنەكە داوای لە بەڕێز سەرۆك وەزیران كرد كە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەیان بكات و ڕێزلێنان بۆ ئەو مەفرەزە ئەمنییە نیشتیمانییانە دەربكات كە هەستان بەم ئەركە تاوەكو هاندەرێك بێت بۆیان و كاری بەردەوامیان لە پاراستنی هەردوو كەلەپوور و مێژووی دێرینمان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن