لیژنەی ڕۆشنبیری داوا لە حکومەت دەکات ئاسایش و ئارامی لە شاری‌ کەرکوکدا بچه‌سپێنێت و داوای‌ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن كرد كه‌لتووری ئاشتی ئەهلی و پێكه‌وه‌ژیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی، ڕۆژی یەکشەممە، داوای لە حکومەتی فێدراڵی کرد، ڕێکاری پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ ئاسایشی و كۆنتڕۆڵكردنی‌ دۆخەكه‌ لە پارێزگای کەرکوکدا، هه‌روه‌ها داوای‌ له‌ خه‌ڵكی‌ پارێزگاكه‌ كرد دان بە خۆیاندا بگرن و ئارامی بپارێزن.
لیژنەکە جەختیكرده‌وه‌ لە سەر بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی هێورکردنەوەو ڕانەکێشران بە دوای شێواندنی ئاسایش و هەڵگیرسانی فیتنەو ڕەگەزایەتی، ئەوەی کە خێری بۆ عێراق وخەڵکەکەی ناوێت، داواشی لە دەزگاكانی‌ ڕاگەیاندن كرد كه‌ كه‌لتووری ئاشتیی ئەهلی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ و برەونەدان بە ڕاگەیاندنە کینەییەکان.
لیژنەکە ئاشکرایکرد کە دۆخی‌ ئاسایشی‌ پارێزگاکە مه‌ترسیداره‌و پێویسته‌ هەمووان بە ئاشتی و برایانە مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، لەبەر ئەوە هیوادارین هەموولایەنەکان بگەڕێنه‌وه‌ بۆ ئەو یەکبوون و خۆشەویستیەی‌ جاران، بۆ بڕینی‌ ڕێگا له‌ به‌رده‌م دوژمنانی عیراق.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣/ئەیلولی/٢٠٢٣