لیژنەی ڕۆشنبیری بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهیدی ڕاگەیاندن شیرین ئەبو عاقلە دەكات
ڕۆژی یەكشەممە 19/6/ 2022 لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداریكرد لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی كە بە بۆنەی چلەیەمین ڕۆژی شەهیدكردنی ڕاگەیاندكار شیرین ئەبوعاقلە بەڕێوەچوو كە بە دەستڕێژی گوللەی هێزەداگیركەرەكانی زایۆنی لە جنێنی فەلسەتین كوژرا.
هەروەها سەرۆكی تەمەنی لیژنە بەڕێز فاروق حەنا عوتو لە وتەیەكدا كە لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید ئەبوعاقلە كە لایەن كونسوڵخانەی فەلەستین لە هەولێر بەڕێوەچوو ووتی: سەرەخۆشی لە خۆمان و برایانی خۆشەویستمان لە فەلەستینی خۆشەویست دەكەین هەروەها لە سەرجەم گەلانی ئازاد و ڕۆشنبیران و راگەیاندكاران لەم یادە ئازاربەخشەدا كە مەرگەساتی شەهیدبوونی ڕاگەیاندكار شیرین ئەبوعاقلەیە لەسەردەستی كۆمەڵێك كەسی ئاست نزم لە هێزە داگیركەرە بێ شەرمەكان، سەرەخۆشی ئەندامانی لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار، شوێنەوار و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی گەیاند و جەختی لە وەستان لە پاڵ برا فەلەستینییەكانیان لە هەموو بارودۆخێكدا كردەوە.
بەڕێز عوتو لە وتەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە تاوانەكانی هێزەداگیركەرەكان ڕاناوەستێت ئەمەش وەك خویەكی لێهاتووە لای ئەوان لە دوای داگیركردنی خاكی فەلەستینمان، لەسەر هەمووانە هاوهەڵوێست و یەكدەنگ بین بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مافانەی كە بەدەیان ساڵە لە فەلەسەتینیەكان زەوت كراوە، داوا لە ڕێكخراوەكان، ناوەندە ڕۆشنبیریی و پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ، سەندیكا و كۆمەڵەكانیش دەكەین ڕووبەڕووی ئەم بكوژانە ببنەوە بۆ ڕاگرتنیان لە شوێنی خۆیاندا، دووبارە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئامادەبووان و گەلانی ئازاد دەكەین بە لەدەستدانی ئەو ڕاگەیاندكارەی كە بەدەنگی خۆی راستییەكانی بۆ سەرجەم گەلانی جیهان دەگواستەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن