لیژنەی ڕۆشنبیریی پەڕلەمان بڕیار دهدات بهردهوام بێت له تهواوكردنی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندن و تاوتوێی بابهتی یاسایی بوونی پاڵاوتن بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی ئەمیندارەکان دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، بڕیاریدا بهردهوام بێت له ههنگاوهكانی دەرکردنی یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیی ژمارە ٢٦ لە ساڵی٢٠١٥، و تاوتوێكردنی بابهتی یاسایی بوونی کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ ئەندامیەتی له ئەنجومەنی ئەمیندارەکانی تۆڕەکەو ڕێگاکانی چاودێریی لیژنەکە بۆ بەجێهێنانی ئەو میکانیزمەی کە بەکار دەهێنرێت لەم ڕووەوەو داهاتە داراییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری کە نەدراوە بە وەزارەتی دارایی لە دووساڵی یەک لەدوای یەکدا.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان، لە میانهی کۆبوونەوە خولەکیەکەی لیژنهكهدا له ئەنجومەنی نوێنەران، ڕوونیکردەوە کە لیژنەکە ئەمڕۆ تاوتوێی کەیسی لابردنی قەدەغەكردن لە سەر تێلیگرام کردەوە و داوای لە حکومەت کرد کەمتەرخەمەکان لە کەیسی بردنە دەرەوەی زانیاریەکان ئاشكرا بكات و لێپرسینەوەیان بە گوێرەی یاسا له گهڵدا بكات، له گهڵ وەڵامدانەوەی ئەو نووسراوە فەرمیانەی کە ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی کراون سەبارەت ئهم بابهته، ئاماژەشیدا کە ئەو خوێندنەوەی کردووە لە ناوەڕۆکی فەرمانی دیوانیی تایبەت بە گەڕانەوەی پێکهێنانی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی زۆنگاوهكان ئهوانهی كه خراوەنهتە ناو لیستی کەلەپووری جیهانیەوە و بەشداریکردنی لیژنەکە تیایدا بۆ چاودێریی بە جێهێنانی ئەو مەرجانە کە بڕیاریان لەسەر دراوە لە مەوپێشدا، ههروهها ڕێگاکانی خستنەکاری بەجێهێنانی ئەو کارانەی کە پێویستە بۆ پاراستنی مانەوەی زۆنگاوهكان لە لیستی ناوبراودا.
هەروەها لیژنەکە تاوتوێی بابەتەکانی دیکەی کرد، ئهوانهی کە خراونەتە سهر خشتەی کارەکانی و بڕیارە پێویستەکانی تایبهت بەوە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣/ئابی/٢٠٢٣