لیژنەی ڕۆشنبیریی پەڕلەمانی سەرەخۆشی لەگەلی عێراقی و ناوەندی ڕۆشنبیری ووێژیی دەکات بەبۆنەی ڵەکیسچوونی شاعير کەریم عێراقیەوە
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، سەرەخۆشی لە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و ناوەندی ڕۆشنبیری و وێژەیی دەکات، بە بۆنەی كۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی، کە سەر لە بەیانی ئهمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەبو زەبی لە دوڵەتی میرنشینەکانی عهرەبیدا گیانی لە دەستدا، پاش ململانێ لە گەڵ نەخۆشیدا.
بەڕێز بە تەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان وتیان، بە ئەو پەڕی غەم و پەژارەوە هەواڵی گیان لە دەستدانی شاعیر کەریم عێراقیمان پێگەیشت کە بەگرنگترین شاعیرهكانی هاوچەرخ دەژمێردرێت، کە میراتێکی هۆنراوەیی بۆمان بەجێ هێشتوە لە قەسیدە جیاوازەکان و قەسیدەکانی گۆرانی ئەوەی کە زۆربەیانی نووسیوە بۆ هونەرمەندە عێراقی و عهرەبیەکان و زۆر خهڵاتی خۆجێیی و نێودەوڵەتیەکانی وەرگرتووە.
لیژنەکە گەرمترین سەرەخۆشی و دڵدانەوەی پێشکەش کرد بە ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی و ناوەندەکانی ڕۆشنبیری و کەسوکاری لە کیسچوو بەم لێقەومانە دڵتەزێنە، داواکارن لە خودا کە لە بەزەیی خۆیدا نوقمی بکات.
انا لله وانا الیه راجعون
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١/ئەیلولی/٢٠٢٣