لیژنەی پەیوەندێەکانی دەرەوە بهشداری دەکات لەئاهەنگی جەژنی نیشتمانی یۆنانی لە بەغدا
لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و یۆنانیی پەڕلەمانی، ڕۆژی هەینی، بهشداریکرد لەو ئاهەنگەی کە باڵیۆزخانەی یۆنانی لە بەغدا ڕێکی خست، بە بۆنەی جەژنی نیشتمانی کۆماری یۆنان.
لەئاهەنگەکەدا کە لە هۆتێلی ڕەشید ڕێکخرا، هەر یەکێک لە سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقیی یۆنانی پەڕلەمانتار دیلان غەفور و پەڕلەمانتار خاتوو نەهله فەهداوی و پەڕلەمانتار دنیا عەبدولجەبار لە لیژننەی پەیوەنیەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە پەڕلەمانتارەکان و باڵیۆزە بەڕێزەکان ئامادەبوون.
له ئاههنگهكه لیژنەی دۆستایەتیی پەڕلەمانی ئهو دۆسیانەی کە لەوانەیە گهشه به پەیوەندیە پەڕلەمانیەکان له نێوان ههردوو وڵاتدا دهكات له گهڵ باڵیۆزی یۆنانیدا تاوتوێكرد، ئهویش له ڕێگهی گۆڕینەوەی سەردانەکان و ئاسانکردنی ڕێپێدان بەپیاوانی کارو بازرگانان بۆ هاتنەناوەوەی ههردوو وڵات.
لە پهراوێزی ئاهەنگەکەدا، پەڕلەمانتار دیلان غەفوور ڕوونیکردەوەکە عێراق بە پهیوهندی چهسپاوی به وڵاتی یۆنانهوه ههیه، لەڕێگهی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و گووتی كه ڕێککەوتنی یارمەتیدهر ههیه بۆ گەشەکردنی پەیوەندیەکان لە بوارەکانی ئابوری و پەڕلەمانی ودیپلۆماسی و وەبەرهێنان و ڕۆشنبیری و تەندروستیدا، جهختیشیکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لە سەر گەشەپێکردنی ئەم پەیوەندیانە بۆ ئەوەی بوارەكانی دیکەش بگرێتەوە بۆ سوودوەرگرتن لەو شارەزاییە گەورانە کە کۆمپانیا یۆنانیەکان هەیانە لە بوارەکانی پەیوەندیەکان و وەبەرهێنانه کشتوکاڵیەکان وهیتر.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧/ئازاری/٢٠٢٣