لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە چاوی بە هەڵسوڕێنەری کاره‌كانی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە بەغدا دەکەوێت

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پەڕلەمانتارخاتو دیلان غەفور ساڵح، ڕۆژی سێشەممە، چاوی بە هەڵسوڕێنەری کاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی‌ ئۆکرانیا لە بەغدا بەڕێز ئەلکسەندەر بورجینوف کەوت، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیە پەڕلەمانیەکان لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
لە میانه‌ی‌ چاوپێکەوتنەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەدا بەڕه‌چوو، تاوتوێی‌ کاردانەوەکانی شەڕی ئۆکرانی ڕووسی و کاریگەری لەسەر ناوچەکە کرا.
لەلایه‌ن خۆیەوە سەرۆکی لیژنه‌ی‌ پەیوەندیەکانی دەرەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراق پاڵپشتی لە دەستپێشخەریەکانی ئاشتی و پەیداکردنی چارەسەریە دیپلۆماسیەکان دەکات، بۆ وەستاندنی ململانێ لە نیَوان هەردوولادا، ئاماژەشی بەوەدا کە عێراق پەیوەندی و بەرژەوەندیی هاوبەشی هەیە لەگەڵ هەر یەکێک لەڕووسیاو ئۆکرانیادا.
هەروەها تاوتوێی‌ ئەگەری کاراکردنی لیژنەی دۆستایەتیی پەڕلەمانی لە نیَوان عێراق و ئۆکرانیادا کرا لەمیانی ئاڵوگۆڕی سەردانەکان بۆ ئەو گرنگیەی کە هەیەتی لە پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لە نیَوان هەردوو دەستەڵاتەکانی یاسادانان، بەو شێوەیەی كه‌ خزمەتی هەردوو ولات دەکات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٦/حوزەیرانی/٢٠٢٣