لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەپێشوازی لە باڵیۆزی نێردەری یەکێتی ئەوروپایی لە بەغدا دەکات

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار دیلان غەفور ساڵح، ڕۆژی دووشەممە، پێشوازی لە بەختەوەر باڵیۆزی نێردەری یەکێتی ئەوروپایی لە بەغدا بەڕێز فیلیە فاریولا كرد، بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە عێراقدا.
سەرۆکی لیژنەکە جەختیكرده‌وه‌ لە سەر گرنگیی بەڕدەوامیی پەیوەندییەکان لە نیَوان عێراق و یەکیَتی ئەوروپا، بەو شێوەیەی کە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوولا دەکات و ئاماژەیدا بە گرنگیی بەدواداچوونی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ تەواوکردنی بەجێهێنانی ڕێککەوتنی چونی عێراق بۆ ناو بانکی ئەوروپایی بۆئاوەدانکردنەوەو پەرەپێدان، هه‌روه‌ها هەوڵەکانی باڵیۆزی ئەوروپایی و هاریکاری کردنی لە میانی کاتی کارکردنەکەیدا به‌رزنرخاندوهیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی‌ داهاتوویدا.
لەلای خۆیەوە بەڕێز فیلیە فاریولا سوپاسی خۆی پێشاندا لە باش میوانداریکردنی و ئاڵوگۆڕی هاریکاری کردن بە درێژایی کاتی کارکردنی لەعێراقداو داوای بەردەوامیی کارکردنی هاوبەشی‌ لە گەڵ باڵیۆزی نێردەری یەکیَتی ئەوروپادا کرد، پاش دەستکردنی بە کارەکانی لە بەغدا لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتووداو ئاماژەیدا بە ئەگەری قبووڵکردنی لە ڕێککەوتنی بانکی ئەوروپایی بۆ ئاوەدانکردنەوەو پەرەپێدان، ئەوەی کە پەڕلەمانی عێراقی دەنگی لەسەرداوە و لە ڕۆژنامەی وه‌قائیعی‌ فەرمیەکاندا بڵاوکرایەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٤/ئابی/٢٠٢٣