لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوەیەک دەبەستێت بۆ تاوتوێكردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییان هەیە بەکارەکەیەوە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەی حەوتەمی خۆی‌ لە وەرزی یاسادانای‌ دووهەمدا دەبەستێت، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفور ساڵح سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی پەڕلەمانتار جەبار کینانی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە، بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەک پڕۆژەی‌ یاسا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماده‌بووان ڕێککەوتن لە سەر بەرزکردنەوەی دوو پڕۆژەی‌ یاسا بۆ دەنگ لە سەردانیان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، سەرەڕای ڕێککەوتن لە سەر بەرزکردنەوەی دوو یاسای دیکە بۆ خوێندنەوەی دووەم پاش تاوتوێكردنیان.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ ڕێککەوتن لە سەر پاڵاوتنی چوار پەڕلمانتار لە ئەندامەکانی لیژنه‌، بۆ به‌شداریكردن لە لیژنە هاوبەشەکەدا لەگەڵ هەردوو لیژنەکانی ئاسایش و بەرگریی و یاسایی، بۆ بەدواداچوونی بابەتی ده‌ستنیشانکردنی سنوور لە گەڵ دەوڵەتی کوێتدا، بەگوێرەی بڕیارو ڕاسپاردەکانی دانیشتنی‌ شەشەمی‌ په‌رله‌مان، کە لە مانگی ڕابووردوو بڕیاری‌ له‌سه‌ردرا، هەروەها ڕێککەوتن کرا لە سەرمیوانداریكردنی وەزیری دارایی و کادیری‌ پێشکەوتووی‌ وه‌زاره‌ت لەم ڕۆژانەی داهاتوودا، بۆ تاوتوێكردنی‌ یاساکانی دووجارەی باج لەگەڵ وڵاتەکاندا له‌ ڕۆژانی داهاتوودا، سەرەڕای تەواوکردنی دابەشکردنی ئەندامانی‌ لیژنه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ر لیژنەکانی دۆستایەتیی پەڕلەمانیدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣