لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوەیەک دەبەستێت بۆ تاوتوێكردنی‌ ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی بەکارەکەیەوە هەیە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی‌ په‌رله‌مان، ڕۆژی دووشەممه‌، کۆبوونەوەی دووەمی وەرزی یاسادانانی دووەمی‌ ساڵی یاسادانانی دووەم بە سەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار خاتو دیلان غەفوور ساڵح سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی خاتوونان و بەڕێزان پەڕلەمانتاران ئەندامانی لیژنەکە به‌ست.
لیژنەکە لە کۆبوونەوەکەیدا میوانداری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی کرد، بۆ تاوتوێكردنی‌ پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نیَوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی شانشینی عه‌رەبیی سعودیەدا.
هه‌روه‌ها لیژنەکە تاوتوێی خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەی‌ یاسای چونی کۆماری عێراق بۆ ناو پڕۆتۆکۆڵی ساڵی ١٩٩٧بۆ هەموارکردنی ڕێکەوتنی‌ نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی پیسبوون بە پاپۆڕەکان ساڵی ١٩٧٣ لەگه‌ڵ شێوازە هەموارکراوەکەی بە پڕۆتۆکۆڵی ساڵی ١٩٧٨ی پەیوەندیدار بەوەوە.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١/ئابی/٢٠٢٣