لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە چاوی بە باڵیۆزی عێراق لە ئەسینا دەکەوێت

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار دیلان غەفوور ساڵح، ڕۆژی پێنجشەممە، لە بارەگای لیژنەکەد،اچاویكه‌وت بە بەڕێز موئەیەد ساڵح باڵیۆزی عێراق لە ئەسینا، بۆ ئاگاداربوون لە کاروباری‌ باڵیۆزخانەکە.
پەڕلەمانتار ساڵح لە چاوپێکەوتنەکەیدا لە گەڵ بەختەوەر باڵیۆزی عێراقیدا، ئاگاداربوو لەو کۆسپانەی‌ کە بەرەوڕووی کاری باڵیۆزخانەکە دەبنەوەو جەختیكرده‌وه‌ لە سەر گرنگی ئامادەکردنی هەموو ڕێکارەکان و ئاسانکاریەکان بۆ دانیشتوانانی‌ عێراقی لە ئەسینادا.
هەروەها سەرۆکی لیژنەکە جەختیكرده‌وه‌ لە سەر گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییە دوولاییەکان لە ڕێگه‌ی پێکهێنانی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی یۆنانی و ئەگەری ئاراستەکردنی بانگهێشتێک بۆ لایەنی یۆنانی بۆ سەردانی ئەنجومەنی نوێنه‌رانی‌ عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی عێراقی ئاماژەیدا بە ئارەزووی پەڕلەمانی یۆنانی بۆ هاوکاری لە گەڵ پەڕلەمانی عێراقیدا، لە بواره‌كانی‌ سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیریدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/ئابی/٢٠٢٣