لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە چاوی بە باڵیۆزی جەزائیری لە بەغدادەکەوێت

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە نوێنەرایەتیی پەڕلەمانتار وەتبان مەنسوور سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی جەزائری و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان، ڕۆژی یەکشەممە، چاویكه‌وت بە باڵیۆزی جەزائیری بەڕێز جیهادەلدین بلکاس، لەبارەگای باڵیۆزخانەی جەزائیری لە بەغدا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە پەڕلەمانتار خالد سوڵتان هاشم ئەندامی لیژنەی دۆستایەتی لە جیاتی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئامادەیبوو، تاوتوێی‌ ئەو ڕێگایانە کرا کە هاوکاری و هاوبەشی پتەو دەکەن لە نێوان هەردوو وڵاتەکه‌دا، لە سەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و گەشەپێدانی کاری هاوبەش لە نیوان هەردوو دەسەڵاتەکانی یاساداناندا، لە پێناو کارپێکردنی ڕۆڵی دیپلۆماسیی پەڕلەمانی بۆ عێراق و جەزائیر لە میانەی کاری لیژنەی دۆستایەتیی هەردوو وڵاتدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧/ئابی/٢٠٢