لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە چاوی بە پەڕلەمانتارێکی پەڕلەمانی ئەڵمانیا دەکەوێت
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتارخاتوو دیلان غەفوورساڵح و بەئامادەبوونی پەڕلەمانتار خاتوو ڤیان سەبری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ــ ئهلمانی و پەڕلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە، چاویکەوت بە پەڕلەمانتار لە پەڕلەمانی ئەڵمانیا خاتوو لەمیا قەدور لە گەڵ شاندێک لە نوێنەرانی باڵیۆزی ئەلمانیا لە بەغدا.
لە دیدارهكهدا کە لە بارەگای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەسترا، تاوتوێی دۆسیەی گەڕانەوەی پەنابەرە نا یاسایی عێراقی لە ئەڵمانیا بە ئارەزووی خۆیان کرا، ئەوانەی کە ژمارەیان لە سی هەزار تێدەپەڕێت.
سەرۆکی لیژنە جەختیكردهوه لە سهر پێویستی کاراکردنی کاری لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و ئەڵمانی، ههروهها پتەوکردنی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و کارپێکڕدن بە لایەنەکانی سیاسەتمەداری و ئابووری لە نیوان هەردوو وڵاتەکهدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣/ئابی/٢٠٢٣