لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە چاوی بە شاندێکی نێردەی یۆنامی دەکەوێت

سەرۆکی ڵیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پەڕلەمانتار خاتوو دیلان غەفوورساڵح، ڕۆژی یەکشەممە، چاویكه‌وت بە سەرۆکی فەرمانگەی سیاسی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان یۆنامی، بەڕێز مانوج مایو و شاندی‌ یاوەری، لە بارەگای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
لیژنەکە تاوتوێی دۆخی سیاسی بە شێوەیەکی گشتی و ڕۆڵی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە قۆناغی داهاتوودا كرد.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنە جەختیكرده‌وه‌ لە سەر گرنگی کەڵک وەرگرتن لە ڕێکخراوی یۆنامی، له‌ ڕێگه‌ی‌ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و ڕاوێژکاری سیاسی و پێشنیارە یاساییەکان.
سەرۆکی فەرمانگەی سیاسی ئاماژەی بەوەدا کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و ڕاوێژکاری و ڕادەربڕین لە سه‌ر بابەتەکانی سیاسی و یاسادانانداو ئاماژەیدا بە گرنگی هەندێک لە دۆسیەکان، وەکو دۆسیەی ئاو و هەڵبژاردنەکانی خۆجێیی و گۆڕانکارێەکانی کەشوهەواو ئاماژەیدا بە پێویستی گرنگیپێدانی یەکەمی بۆ ئەم دۆسیانە لە بەر ئەوەی پەیوەندیی بە ژیانی هاونیشتمانیانی‌ عێراقیەوه‌ هه‌یه‌.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧/ئابی/٢٠٢٣