لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئیستۆنی و بەرپرسی پەیمانگای کۆماریی نێودەوڵەتی دەکات

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار عامر فائز و ئامادەبونی ئەندامی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنج شەممە پێشوازیکرد لە بەڕێز هانو ییفکور جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئیستۆنیاو خاتوو ئاشلی ویلان بەڕێوەبەری پرۆگرامی عێراق لە پەیمانگای کۆماریی نێودەوڵەتی IRI لەبەغداد.

لەدیدارەکەداکە کە لەبارەگای لیژنەکە لەئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە پرسە سیاسیە نێودەوڵەتییەکان و ئاستی کاریگەری پەسەندکردنی یاسای بەتاوانناسندنی ئاسایکردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی لەکاری کۆمپانیا وەبەرهێنەرە خۆرئاواییەکان لەعێراق.

پەرلەمانتار عامر فائز بۆ وەفدی ئیستۆنیای ڕونکردەوە، گفتوگۆکان بەردەوامن لە لیژنە تاێبەتمەندەکان بۆ دەرچون بە چارەسەرێک ناکۆک نەبێت بەکاری کۆمپانیا گرنگەکان کە کاردەکەن لەعێراق.

هەر لەدیدارەکەدا، تیشک خرایە پرۆگرامی کاری پەیمانگای کۆماریی نێودەوڵەتی لە عێراق کە خزمەتگوزارییەکانی بەهاوکاری لەگەڵ پەیمانگای پەرەپێدانی پەرلەمانیی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش دەکات بۆ ڕاهێنانی پەرلەمانتارە نوێکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢