لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی کۆریایی دەکات بۆ تاوتوێی ڕێگاکانی هاوکاری هاوبەش

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار دیلان غەفورساڵح و ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و کۆریایی پەڕلەمانتار محەمەد سدیق محەمەد، ڕۆژی سێشەممە، پێشوازی لە شاندی پەڕلەمانی کۆریای باشوور کرد بە سەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەو یەکگرتن لە کۆمەڵەی پەڕلەمانی کۆریاییدا بەڕێز کێم تی هوو و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی کۆریایی لە بەغدا جۆی سۆنغ سو.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەدا کرا، تاوتوێی‌ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوولایی لە نیَوان عێراق و کۆریادا کراو ڕێگاکانی هاوکاریی هاوبەش بەو جۆرەی دەڕژێتە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتەکەوە.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەوپەڕی ڕێزلێنان و به‌خێرهاتنی‌ شاندە میوانەکەی دەربڕی و جەختی لە سەر گرنگی بەردەوامیی چاوپێکەوتنەکان و گۆڕینەوەی سەردانەکان و کارپێکردنی کاری لیژنەی دۆستایەتیی پەڕلەمانی کرده‌وه‌.
هەروەها سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقیی کۆریایی ئاماژەیدا بە گرنگی لابردنی قەدەغەی ڕۆیشتن بۆ عێراق، ئەوەی کە حکومەتی کۆریایی دایسەپاندووە بە سەر هاونیشتمانەکانیداو گرنگی پیشاندانی وێنەی ڕاسته‌قینه‌ی‌ ئاسایش لە عێراقدا.
لە لای خۆیەوە، سەرۆکی شاندی کۆریایی ستایشی شارستانیەتی عێراقیی کۆن و شوێنەوارەکانی ئاوەدانیکرد کە لە میانی گەشتەکەی ئێستایدا بۆ عێراق سه‌ردانی‌ كردوون و هاوکاریی شاندەکەی پێشاندا بۆ گواستنەوەی وێنەیەکی باش لە سه‌ر دۆخی سەقامگیری لە عێراق بۆ حکومەتی کۆریا، بۆ پێداچوونەوە لە بابەتی قەدەغەی ڕۆیشتن.
دواتر تاوتوێی ڕێگاکانی هاریکاری دیپلۆماسی و ئابووری كراو هاندانی وەبەرهێنان و پێویستی خێراکردن لە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنانە کە خزمەتی هەردوولا دەکات.
له‌ لایه‌كی‌ تری‌ دیداره‌كه‌دا، باس لە گرنگی ئاڵوگۆڕكردنی‌ ڕۆشنبیری کراو ئاسانکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی قوتابیانی‌ عێراقی لە زانکۆ کۆریاییە ڕەسەنەکاندا، چونکە کۆریا لەو ١٩وڵاتانه‌یه‌ کە تەرخانکراوی دارایی بۆ دانڕاوە لە بوودجەی عێراقیدا.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/ئابی/٢٠٢٣